دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەوانەی ئاسانکاری بۆ چالاکییەکانی ئێران دەکەن دەبێت یان لەگەڵمان بن یان دژمان

هەرێم نیوز

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە هەڕەشەیەکی تونددا ڕایگەیاند کە ئەوانەی ئاسانکاری بۆ چالاکییەکانی ئێران دەکەن دەبێت بڕیار بدەن، یان لەگەڵ ئەمریکادان، یان دژیانن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، سکۆت بیسێنت لە پەیامێکدا کە لە سەرتۆکی پلاتفۆرمی «ئێکس» بڵاوی کردەوە، جەختی لەوە کردەوە که چ ئەو کەسانەی بەشدارن لە پرۆسەی گواستنەوەی نەوتی نایاسایی لە قوڵایی دەریادا، و چ ئەوانەی لە نووسینگە خۆشەکانی کۆمپانیاکانی پارێزەریدا دانیشتوون و پشتگیری لە رژێمی ئێران دەکەن، دەستمان دەتانگاتێ و سزا بەسەرتاندا دەسەپێنین.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداریی دا که واشنتن بە تەواوی ئاگاداری ناسنامە و کارەکانی ئەو لایەنانەیە و ڕایگەیاند: «ئەوانەی ئاسانکاری بۆ چالاکییەکانی ئێران دەکەن، دەبێت بڕیار بدەن؛ یان لەگەڵمانن، یان دژمانن. 

دەشڵێت،"ئێمە دەزانین ئێوە کێن، دەزانین چی دەکەن، و بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێن بەرامبەرتان.»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP