هەرێم نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران بڕیاری داوە لەسەر ڕێچکەی باوکی بڕوات بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە تەنیا ڕێگە بۆ لەناوبردنی ئەو مەترسییە، ڕووخاندنی دەسەڵاتی تارانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی 10ـی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هیچ ڕێگەیەک بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نییە، تەنیا ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەی نەبێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تاوەکو ئەو لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا بێت، ڕێگە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
لە لایەکی دیکەشەوە، بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ئیسرائیل هیۆم) ڕایگەیاند، تاران هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی پرۆسەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی چڕ کردووەتەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کە ئێستا تاران کار لەسەر تەواوکردنی بەشی چالاککردنی بۆمبەکە دەکات، کە تاوەکو ئێستا تاکە بەربەست بووە لە بەردەم بەرەوپێشچوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەیاندا.