هەرێم نیوز
پۆڵاد شێخ جەنگی لە پەیامێکدا کە ڕێککەوتن و داوای لێخۆشبوونی تێدا ڕەت دەکاتەوە، ڕایگەیاند کە بە سەر بەرزی دەژێت و نە بە منەت ئازاد دەبێت و نە بە نرخی فرۆشتنی سەربەرزییەکەی ڕێک دەکەوێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، پۆڵاد شێخ جەنگی لە پەیامێکدا جەختی کردەوە کە ئەگەر ئازادی بە منەت بێت، زیندان لەو ئازادییە باشترە، و ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک پەشیمان نییە، چونکە سەربەرزی بە پەشیمانی ناگۆڕدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، شانازی بە خۆی و بە براکەی، لاهور شێخ جەنگی دەکات، و دووپاتی کردەوە کە گرنگ نییە سێ ساڵ بڕوات یان 30 ساڵ؛ کات دەڕوات بەڵام سەربەرزی نامرێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، پۆڵاد شێخ جەنگی ئاماژەی بەوە دا کە دەتوانرێت دەرگای زیندان دابخرێت، بەڵام ناتوانن ویژدانێک بکڕن کە بە منەت نەژێت.