هەرێم نیوز
جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەدا لەبارەی دەستنیشانکردنی لەیس خەزعەلی وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەخنەی توندی گرت و ڕایگەیاند کە گەلی عێراق شایەنی لەمە باشترن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، کۆنگرێسمان جۆو ویڵسن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» بڵاوی کردەوە که لەیس خەزعەلی تیرۆریست و بووکەڵەی ئێرانە و میلیشیاکەی (عەسائیبی ئەهلی حەق) ئەمریکی و عێراقییەکانی کوشتووە، و ئاماژەی بەوە دا که ناوبراو لە داعش باشتر نییە و ڕەنگە خراپتریش بێت.
ویڵسن جەختی لەوە کردەوە کە دەستنیشانکردنی لەیس خەزعەلی وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق مایەی نیگەرانییە، بەڵام بەداخەوە جێی سەرسوڕمان نییە، و ڕایگەیاند کە گەلی عێراق و تەواوی پێکهاتەکانی شایەنی لەوە باشترن.