دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عەلی زەیدی: دوای پێنج مانگ کابینەی حکوومەت تەواو بوو و کاتی گۆڕینی پلانەکانە بۆ کردار

هەرێم نیوز

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پاش یەکلاینەبوونەوەی دەنگەکان و تەواوبوونی کابینەی حکوومەتەکەی ڕایگەیاند که ئاستەنگی گەورە و مێژووییان بڕیوە و کاتی ئەوە هاتووە پلانەکان بگۆڕن بۆ کردار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا پوختەی کار و هەڵوێستەکانی حکوومەتەکەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند که دوای پێنج مانگ، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی وەزاری و پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان کۆتایی هات و لەم ساتەوە هەنگاوی خێرا بۆ کارکردنی بەردەوام دەست پێدەکات تاوەکو بەرنامەی حکوومەت بکرێتە ئەنجامی کرداری.

زەیدی ئاماژەی بەوەش دا که لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی جەنگی ناوچەکە و ئاڵۆزییە ئەمنی و ئابوورییەکانەوە ئاستەنگی گەورە هەبوون، بەڵام توانراوە هەنگاوی مێژوویی بنرێت، لەوانەش کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە که دەستنیشانکردنی جێگران و وەزیرە نوێیەکان، توانای حکوومەت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسێ نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان بەهێزتر دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP