هەرێم نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل دەوروبەری شارۆچکەی "بەیت جن"ی لە ڕۆژئاوای دیمەشق بۆردومان کردووە و لە هەمان کاتدا هاووڵاتییەکی شوانی لەناو خاکی سووریادا دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی 9ـی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕوانگەی سووری، هێزەکانی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ بۆردومانکردنی گوندەوارەکانی دیمەشق، چوونەتە ناوچەی ناوبراو و پرۆسەی کێوماڵکردنیان ئەنجام داوە.
ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کرد، لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەدا، سەربازانی ئیسرائیل شوانێکی ناوچەکەیان دەستگیر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچیان کردووە.