هەرێم نیوز
دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕان و پشکنین، تەرمی ئەو گەنجەی کە لە ڕووباری سیروان خنکابوو، لە قەزای کەلار دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی 9ـی 2026، تەرمی هاووڵاتی (محەمەد عەبدولڕەحمان) تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی قەزای کەلار، لە بەری بەرامبەر مزگەوتی قازی محەمەد لە ڕووباری سیروان دۆزرایەوە.
ناوبراو لە 12ـی ئەم مانگەدا لە ڕووباری سیروان خنکابوو،، دوای چەندین ڕۆژ لە گەڕانی بەردەوامی تیمەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی تەواوی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە لە ماوەی گەڕانەکەدا هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی غەواس و هێزەکانی ناوخۆ بوون.