دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لاهور شێخ جەنگی لە دادگا: ئەگەر سازشم بکردایە ئێستا لە دەرەوەی دادگا دەبووم

هەرێم نیوز

دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵگانەی لە دژی بریکارەکەیان خراونەتە ڕوو لاوازن و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە مەبەستیان تەنیا پاراستنی خێزانی جەلال تاڵەبانی بووە لە هەوڵێکی گۆڕانکاریی زۆرەملێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی 9ـی 2026، دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگادا وتە لە هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی، و ڕێبوار حامید حاجی غالی وەرگیراوە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەڵگەکانی بەردەم دادوەر لە دژی لاهور شێخ جەنگی لاوازن و ڕێبوار حامیدیش لەبەردەم دادگادا گوتوویەتی کە لاهور شێخ جەنگی پێی ڕاگەیاندوون دەبێت ماڵی جەلال تاڵەبانی بپارێزن، چونکە هەوڵێکی گۆڕانکاریی زۆرەملێ لەسەر ماڵەکەیان هەیە و هیچ فەرمانێکیشی پێنەداون بۆ بەئامانجگرتنی بافڵ تاڵەبانی.

وتەبێژی پارێزەرەکان ڕوونیشیکردەوە، لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانەکانیدا وتوویەتی کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هێڵی سوورە و ناردنی ئەو هێزەش تەنیا بۆ پاراستنی گیانی ئەو بووە لە بەرامبەر جووڵەیەکی سەربازیی فەرماندەکان لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە پێشتریش قوباد تاڵەبانیی لێ ئاگادار کردووەتەوە.

 هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر بیویستایە سازش بکات و ڕێککەوتنی دەرەوەی دادگا بکات، ئێستا لە دادگا نەدەبوو، بەڵام دەیەوێت سەروەریی دادگا بپارێزێت.

 سەبارەت بە دەنگۆی بەئامانجگرتنی بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی گوتوویەتی کە ئەگەر مەبەستی بوایە ئەو کارە بکات، چەندین جار هاتووەتە بەردەم ماڵەکەی و لەوێ دەیکرد.

ئەم لێدوانانە دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی پێنجەمی دادگا دێت لەسەر دۆسیەی دەستبەسەرکراوانی ناسراو بە (لالەزار).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP