دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: یەک ملیۆن مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی مووچەی یەک ملیۆن مووچەخۆری بۆ سیستمی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی 9ـی 2026،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەک ملیۆن هاوڵاتی کە لە لیستی مووچەی حکومەتدان، مووچەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراقەوە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆژەی هەژماری من بنەمایەکی گرنگ بووە لە پابەندبوونی حکومەت بە فراوانکردنی گشتگیریی دارایی، کە دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان بۆ هاوڵاتییان ئاسان دەکات و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، لە ڕێگەی تۆڕی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM)، کۆنترۆڵ و سەربەخۆیی دارایی بۆ هاوڵاتییان گەڕێنراوەتەوە و ساتی نۆرەگرتنی درێژ لەبەردەم باڵەخانە حکومییەکاندا کۆتایی پێهاتووە.

 سوپاسی هاوڵاتییان، بانکە هاوبەشەکان و تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەکەشی کرد بۆ پشتگیرییەکان لە سێ ساڵی ڕابردوودا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP