هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە وەڵامی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی ژێردەریایی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕایگەیاند،، ئەو ئامێرە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لەکارکەوتبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، تیم هۆکینز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا،، لە لێدوانێکدا بڵاوییکردەوە،، درۆنە ژێردەریاییەکە زیاتر لە ڕۆژێک لەمەوبەر دووچاری کێشەی تەکنیکی بووەتەوە و ئامێرەکە مۆدێلێکی کۆن بووە کە بۆ مەبەستی چاودێری بەکارهاتووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە درۆنەکە هیچ زانیارییەکی هەستیار یان کەرەستەیەکی نهێنی وەک ڕادار و سۆناری تێدا نەبووە.
هاوكات بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز" ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە لەکارکەوتنی ئامێرەکە پێشتر ڕوویداوە و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی ناوچەکەدا بەردەوامن،، ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێزی دەریاییی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوییکردبووەوە کە دەستیان بەسەر ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکیدا گرتووە.