هەرێم نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەماهەنگییە دووقۆڵییەکان لەسەر پرسە هاوبەشەکان کردەوە، بە جۆرێک کە سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ ناوچەکە دەستەبەر بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی 9ـی 2026، هاکان فیدان،، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ئەنقەرە پێشوازی لە هەیبەت حەلبووسی،، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە کراوە، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ڕێگەکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی بوارەکانی ئابووری و ئەمنی کراوە.
هاوكات ڕاگەیەندراوە کە هەردوولا تیشکیان خستووەتە سەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و دووپاتیان کردووەتەوە کە هەماهەنگیی وردی نێوان عێراق و تورکیا هۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات.