دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنە لە سەپاندنی سزای نوێی ئەمریکا بەسەر تاراندا دەگرێت

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لە سەپاندنی سزای نوێی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەیدا گرت و ڕایگەیاند،، دوای ئەوەی واشنتن نەیتوانی لە ڕێگەی سزا و ئۆپەراسیۆنەوە ئامانجەکانی بپێکێت،، ڕووی لە سەپاندنی سزای زیاتر کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی 9ـی 2026، عەباس عێراقچی،، وەزیری دەرەوەی ئێران،، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوییکردەوە،، واشنتن دوای ساڵانێک لە سەپاندنی گەمارۆ،، بەشداربوونی لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا هەڵبژاردووە،، کە بە وتەی ناوبراو ئەوەش لێکەوتەی لەسەر پێگە و متمانەی ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی جیهاندا هەبووە.

هاوكات ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە پەنابردنی دووبارەی ئەمریکا بۆ ڕێکاری ئابووری دوای بێئەنجامبوونی هەنگاوەکانی پێشووی،، ئاماژەیە بۆ نەبوونی چارەسەری نوێ لەلایەن واشنتنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP