دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆیتەرز: هێزەکانی ئەمریکا چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیان بەئامانج گرت

هەرێم نیوز

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوییکردەوە،، هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە ناوچەکە بەئامانج گرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوییکردەوە،، ئەم هەنگاوەی هێزەکانی ئەمریکا وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ هەوڵێکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئاراستەکردنی مووشەک بەرامبەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا.

هاوكات ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە بەپێی وتەی بەرپرسە ئەمریکییەکە،، ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی کراونەتە ئامانج پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە هەبووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP