دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیلهام ئەحمەد: بڕیارەکانی دیمەشق پاشەکشەیەکی گەورەیە لە مافی خوێندن بە زمانی کوردی.

هەرێم نیوز

ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری دیاری ڕۆژئاوای کوردستان، هۆشداریی لەبارەی دۆخی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندن دا و بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی دیمەشقی بە پاشەکشەیەکی گەورە لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا وەسف کرد.

ئیلهام ئەحمەد نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی لەوەی کە تا ئێستا زمانی کوردی لەلایەن دیمەشقەوە نەکراوەتە زمانێکی فەرمی و تەنیا ۳ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا وەک وانەی هەڵبژاردە دەستنیشان کراوە.

ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژەی بەوەش دا کە لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیدا تەنیا چەند وانەیەکی کەمی وەک مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە بە زمانی کوردی دەخوێندرێن، ئەمەش ڕاستەوخۆ مەترسیی و ئاستەنگی جدی بۆ سەر ئایندەی ئەو هەزاران خوێندکارە دروست دەکات کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە زمانی دایک خوێندوویانە.

ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە چالاکوانان و چاودێرانی ڕۆژئاوای کوردستان، سنووردارکردنی زمانی کوردی لەلایەن دیمەشقەوە بە پاشەکشەکردن لەو دەستکەوتە پەروەردەییانە ئەژمار دەکەن کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ناوچەکەدا بەدەست هاتبوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP