هەرێم نیوز
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشبینیده‌كات كه نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا به شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌رچاو دابه‌زێت كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، هاوكات رایگه‌یاند، "به هیچ جۆرێك ڕێگه نادرێت تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی".
ئەمڕۆ سێ شەممە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پۆستێكی له تۆڕی تروس سۆشیال بڵاوی كرده‌وه، كاتێك له جه‌نگ به‌سه‌ر ئێران سه‌رده‌كه‌وین، جارێكی تر نرخی نه‌وت داده‌به‌زێته‌وه.
ئاماژه‌ی بەوەشداوە، به دابه‌زینی نرخی نه‌وت، نرخی به‌نزینیش داده‌به‌زێ و گالۆنێكی ده‌بێته‌وه سێ دۆلار یان كه‌متر له دوو دۆلار، ئه‌مه به خێرایی ڕوو ده‌دات.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌ی تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه ئێران نابێ هه‌رگیز ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له دنیا، نرخی سووته‌مه‌نی و به‌نزینیش له ئه‌مه‌ریكا به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی لای خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه.