هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.
دۆخی ناوچەکە و دەستووری عێراق
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دووپاتیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.