دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران بەسێ درۆن هێرشی کرد

هەرێم نیوز
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی درۆنیی نوێی بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سورداش ئەنجام دا.

ئەمجەد حسێن پەناهی، بەرپرسی ئەمنیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کاتژمێر ٤:٥٠ی بەیانیی ئەمڕۆ، ئێران بە سێ درۆن ئۆردوگا و مەقەرەکانی کۆمەڵەی لە سورداش کردووەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کرد هێرشەکە بە توندی ئەنجام دراوە و بووەتە هۆی سووتانی چەند خانوو و بارەگایەک، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئەمنی و ئامادەباشییەوە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

پەناهی جەختی لەوەش کردەوە، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تاوەکو ئێستا، ژمارەی ئەو مووشەک و درۆنانەی لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی بارەگا و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە کراون، ۱٠٨ دانەی تێپەڕاندووە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP