دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سوپای پاسداران وەڵامی ئەمریکای دایەوە؛ شەش کەشتیی و نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز و کەنداو بۆردومان کران

هەرێم نیوز

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا، سێ کەشتیی نەوتهەڵگری لە گەرووی هورمز و سێ کەشتیی ئەمریکی لە ناوچە جیاجیاکانی کەنداو کردووەتە ئامانج و بۆردومانی کردوون.

ئەم ڕووداوە دوای ئەوە هات کە ئێوارەی دوێنێ شەممە، ئەمریکا سێ کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی سەر بە کۆمپانیاکانی سوپای پاسدارانی بۆردومان کردبوو. بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی واشنتن لەم هێرشانە توندکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکان و پەکخستنی تەواوەتیی ئابووریی ئێرانە، کە لە ١٤ی تەممووزی ڕابردووەوە بەسەر بەندەرەکانی ئەو وڵاتەدا سەپێندراوە.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی توندی دایە سەرجەم کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لە کەنداو و نزیک گەرووی هورمز و ڕایگەیاند، هەموو جووڵەیەک بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا قەدەغەیە و هەر کەشتییەک هەوڵی تێپەڕبوون بدات، ڕاستەوخۆ دەبێتە ئامانجی بۆردومانەکانیان.

ئەم ئاڵۆزییە نوێیانە دوای مانگێک لە ئارامیی و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ناوەندگیر ڕوو دەدەن، کە ترسی دروستبوونی شەپۆلێکی نوێی ئاڵۆزیی سەربازیی لە ناوچەکەدا لێکەوتووەتەوە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP