دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

سی ئێن ئێن: ترەمپ هەوڵەکانی بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران چڕتر دەکاتەوە

هەرێم نیوز

کەناڵی «سی ئێن ئێن» لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ گۆڕین و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران چڕتر کردووەتەوە و هانی هاووڵاتییانی ئێرانی دەدات بۆ ڕاپەڕین.

ئەمڕۆ هەینی، 4ـی 9ـی 2026، کەناڵی (CNN) ئاشکرای کرد، ترەمپ لە سەرەتای گرژییەکاندا دڵنیابووە لە هەڵگیرسانی خۆپێشاندان و جەماوەری دوای هێرشە سەربازییەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قەناعەتی پێهێناوە کە ئەم سیناریۆیە ڕوو دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ترەمپ جارێکی دیکە بژاردەی گۆڕینی دەسەڵاتی لە ئێران هێناوەتەوە بەرباس و جەخت لەسەر زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان دەکاتەوە، لە کاتێکدا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنیا هێرشی سەربازی بە ئەگەری زۆرەوە نابێتە هۆی ڕووخانی دەسەڵاتی تاران.

پێداگریی ترەمپ لەسەر هاندانی ڕاپەڕینی ناوخۆیی بووەتە هۆی دروستبوونی مشتومڕ لە ناو ئیدارەی ئەمریکا، چونکە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان پێیان وایە گۆڕینی دەسەڵات لە ڕێگەی سەربازییەوە پرۆسەیەکی ئاڵۆزە و بە تەنیا ئەنجامی بەدەستەوە نادات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP