هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار کردەوە سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان.
بڕ و جۆری ماددە خۆراکییەکان
بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ماددە دیاریکراوەکان بۆ بنکەکانی (٢٦١ تا ٢٩٢) لە ناوشار و دەرەوەی شار بەم بڕەی خوارەوە دەبێت:
برنج: ٣ کیلۆگرام
شەکر: ١ کیلۆگرام
زەیت: ١ لیتر
نیسک: ٥٠٠ گرام
لەتکە نوۆک: ٥٠٠ گرام
دۆشاوی تەماتە: ٤٠٠ گرام
توندکردنەوەی چاودێری و هۆشداریدان بە بریکارەکان
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و بازرگانیی سلێمانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بریکارەکان لە کاتی وەرگرتن و دابەشکردنی خۆراکەکەدا، بە وردی چاودێریی کوالێتی و جۆری ماددەکان بکەن.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە هەر ماددەیەک تێکچوو بێت یان بەکەڵکی خواردن نەهاتبێت، بە هیچ شێوەیەک نابێت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت، بەڵکو دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکرێنەوە تاوەکو گۆڕانکارییان بۆ بکەن.