دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاکسیۆس: ترەمپ تاوتوێی لێدانی گورزێکی نوێ لە ئێران دەکات

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی «ئاکسیۆس»ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەرە باڵاکانی تاوتوێی وەشاندنی گورزێکی سەربازیی سنووردار دەکەن لە گەرووی هورمز، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئێران لە دووبارە بونیادنانەوەی توانای مووچەکی و ڕادارەکانی.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی 8ـی 2026، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆس کە پەشت بە سێ بەرپرسی ئەمریکی دەبەستێت، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) پلانێکی ئامادە کردووە کە لە لایەن پیت هیگسیس، وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پشتیوانی لێکراوە. پلانەکە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسیی هێرشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان و فڕۆکە و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز.

 

بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی ئەمریکا مەیلی بۆ پەسەندکردنی ئەم هێرشە نەبووە، بەڵام دوای هەوڵەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی فڕۆکەیەکی F-35 و ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا، پێدەچێت ڕای ترەمپ گۆڕابێت و گڵۆپی سەوز بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە هەڵبکات.

 

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی «فۆکس نیوز» ڕای گەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە و گورزێکی قورسیان ئاڕاستە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP