دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

منداڵێکی شەش ساڵان کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز

لە دەڤەری بالیسانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی بالیسان ڕایگەیاند، تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووداوەکە لە جۆری شێلان بووە و لە گەڕەکی شەهیدانی بالیسان ڕووی داوە؛ منداڵەکە کوڕە و کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، گیانی سپاردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP