دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیەندرا

هەرێم نیوز

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی ڕاگەیەنرا و وەزارەتی پەروەردەش وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پەڵپگرتنی دیاریکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی 8ـی 2026، دوای 24 کاتژمێر لە تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکرایەوە و قوتابیان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ڕۆژی 1ـی 9ـی 2026 وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پەڵپ لە ئەنجامەکان دەستپێدەکات و ڕۆژی 7ـی 9ـی 2026 لەگەڵ تەواوبوونی دەوامی فەرمی، دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەبێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەی قوتابخانەکانیانەوە فۆڕم وەرگرن.

ڕۆژی سێشەممە، 11ـی 8ـی 2026، تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە 1578 هۆڵدا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردبوو.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە :

ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.

https://www.azmwnakan.com

 

 🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.

https://soma.azmwnakan.com

بە هیواى سەرکەوتن .

 

وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان

٣١ی ٨ی ٢٠٢٦



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP