هەرێم نیوز
پڕۆژەی «هەژماری من» لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگادارییەکی گرنگی بۆ سەرجەم مووچەخۆران بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، سبەی دووشەممە کۆتا وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی 8ـی 2026، پڕۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەندراوێکدا دیاری کرد کە سبەی دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، وەک کۆتا وادە بۆ خۆتۆمارکردن دیاری کراوە و داوای لە مووچەخۆران کردووە پەلە بکەن لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان.
پڕۆژەی هەژماری من دووپاتی دەکاتەوە کە بەبێ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە و وەرگرتنی کارت، مووچە بە هاووڵاتییان نادرێت، چونکە دابەشکردنی مووچە بە شێوەی کاش بە تەواوی ڕادەوەستێت.