دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆک بارزانی بۆ کاردینال ساکۆ: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

هەرێم نیوز


سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی کاردینال مار لویس ساکۆ کرد بەهۆی کۆچی دوایی (لازار ساکۆ)ی برایەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی 8ـی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کاردینالی کەنیسەی کاتۆلیک و پاتریارکی فەخریی کەنیسەی کلدان، مار لویس ساکۆ کرد بەهۆی کۆچی دوایی لازار ساکۆی برایەوە.
 
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی لازار ساکۆیان پێ گەیشتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کاردینال ساکۆ و خانەوادە و دۆستانیان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی لە خودای گەورە داوای کردووە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP