هەرێم نیوز
کەناڵی «کان نیوز»ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، یەکەکانی سوپای ئیسرائیل لە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزاییەکانی «عەلی ئەلتاهیر» و
دەستبەسەرداگرتنی ناوەندی سەرەکیی فەرماندەییی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی 8ـی 2026، بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی فەرمیی «کان نیوز»، هێزەکانی ئیسرائیل ئۆپەرسیۆنێکی مەیدانییان دەست پێکردووە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ناوەندی فەرماندەییی حزبوڵڵا، کە گەورەترین بنکەی ژێر زەویی مووشەکیی ئەو حیزبەی تێدا بەدی دەکرێت.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەنجامدانی ئەم ئۆپەرسیۆنە لە بەرزاییەکانی عەلی ئەلتاهیر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیسرائیلدایە بۆ لاوازکردنی توانای سەربازی و مووشەکیی حزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان.