دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بەلەمێک بە 270 سەرنشینەوە نقوم بوو

هەرێم نیوز

بەلەمێکی گواستنەوەی سەرنشینان کە نزیکەی 270 کەسی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی باکووری قوبرس نقووم بوو، تا ئێستاش تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە پرۆسەی گەڕان و ڕزگارکردنی سەرنشینان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی 8ـی 2026، بەلەمێک لە جۆری کاتاماران لە دووریی نزیکەی چوار میل لە کەناراوەکانی باکووری قوبرس تووشی ڕووداوی نقوومبوون بووە. دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری و ئامبۆلانس بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانە کراون بە مەبەستی بەهاناوەچوونی سەرنشینانی بەلەمەکە.

لەبارەی ئاماری ڕزگاربووانەوە، مورات شەنکول، سەرۆکی شارەوانیی گیرنیا لە قوبرس ڕایگەیاند، تیمەکانی ڕزگارکردن توانیویانە دەستیان بگات بە 159 کەس لەو سەرنشینانەی لەسەر بەلەمەکە بوون. ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی سەرنشینانی دیکەی بەلەمەکە بەردەوامن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP