هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوە و تێیدا ڕێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گەشەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی 8ـی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاوکاری و کاری بەکۆمەڵ، و ڕێگەکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بواری جیاوازدا کە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات و گەلانی دراوسێدا بێت، تاوتوێ کران.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە کە لەسەر بنەمای پەیوەندی و بەها هاوبەشەکانی مێژوویی، جوگرافی و ئایینی دامەزراون.
هەروەها ستایشی هەڵوێستە پشتگیرییکارەکانی ئێرانی کرد، بەتایبەتی ئەو هاوکارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی شەڕی دژی چەکدارانی داعش پێشکەش بە عێراقی کردبوو.
لە لایەن خۆشییەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی بۆ عێراق دەربڕی و ڕێزی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق گرت لە پێشوازی و خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێندا.
هاوکات جەختی لەسەر ئارەزووی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکان، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی عێراق و ئێران دابین بکات.