هەرێ نیوز
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت مانگ، سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانباری دۆسیەی کوشتینی سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر دەرچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزەر فەیسەڵ فاخیر ڕایگەیاند، دادگای سێی تاوان لە هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانباری دۆسیەی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێک دەرکرد.
تاوانەکە شەوی ٢٦ی کانوونی دووەمی ڕابردوو لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر ڕوویدا کە تێیدا تاوانبارەکە ژن و مێردێک و کوڕەکەیانی کوشتبوو.
ڕۆژێک دوای تاوانەکەش، بکوژ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.