دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم؛ شەپۆلێکی نوێی گەرما و ڕەشەبا بەڕێوەیە

هەرێم نیوز

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە شارەزایەکی کەشوهەوا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چالاکبوونی بای باکووری ڕۆژهەڵات (ڕەشەبا) دەکات لە دوو ڕۆژی داهاتوودا.

پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکاندا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەتەواوی نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە: لە هەولێر ٣٩ پلە، لە سلێمانی ٣٦ پلە، لە دهۆک ٣٧ پلە، لە هەڵەبجە ٣٩ پلە و لە پارێزگای کەرکووک ٤١ پلەی سیلیزی دەبێت.

هەڵسەنگاندنی شارەزایانی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو
لە لایەکی دیکەوە، ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشوهەوا ڕایگەیاندووە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە کاریگەریی ئەو بارستە هەوا فێنکەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتووەتەوە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما بە بڕی دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئەو شارەزایەی کەشوهەوا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتەکانی ئێوارەی سبەینێوە بای باکووری ڕۆژهەڵات لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین و چەند ناوچەیەکی دیکە چالاک دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٥٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها ئەم ڕەشەبایە تا شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتووەوە بەهۆی کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆیەک لە بەرگەهەوای ناوچەکەدا، شەپۆلێکی نوێی گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات و تا ناوەڕاستی هەفتە (٢٥ی ئاب) بەردەوامی دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP