دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

نوری مالیکی: هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین

هەرێم نیوز

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت ئیدانە دەکەن و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ڕەتکراوەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی 8ـی 2026، نوری مالیکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دەستدرێژییەی کرایە سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارێکی بێبەهانە و ڕەتکراوەیە، هەر هەوڵێکیش کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی عێراق بکاتە ئامانج بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکرێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا داوای کرد لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی فەرمییەوە وردەکاریی ڕووداوەکە و لایەنەکانی پشت هێرشەکە ئاشکرا بپۆشرێن و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا باریت، تاوەکو ئاسایش و سەروەریی عێراق بپارێزرێت.

 

دوێنێ دووشەممە، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، لەرێگەی دوو درۆنی بۆمڕێژکراو ھێرشکراوەتە سەر نوسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای ھەولێر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP