دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

قالیباف دەگاتە بەغدا و باس لە خۆپاراستن و ئاسایشی هاوبەشی هەردوو وڵات دەکات

هەرێـم نیوز

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بەەسەردانێكی رەسمی گەشتە عیراق و لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، تاران و بەغداد جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكان و چارەنووسی هاوبەشی نێوانیان دەكەنەوە.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە كاتی بەرێككەوتنی بۆ عیراق لە پۆستێكیدا لە ئێكس نووسویەتی،  پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی عیراق و ئێران وەك پەیوەندییەكی مێژوویی و پچڕاننەبوو پێناسە دەكرێت، كە لەسەر بنەمای هاوسێیەتی، برایەتی و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگاریە بەردەوامەكان بونیاد نراوە.

محەمەد باقر قالیباف ئاماژەی بەوەشكردوە، هەردوولا هاوبەشن لە رەتكردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی دەستتێوەردانە بیانییەكان لە ناوچەكەدا، وتیشی باوەڕبوونی تەواو بە چارەنووسی هاوبەشی هەردوو وڵات و هاندەری سەرەكیی بەرەپێشچوونی ئەو پەیوەندییانەیە.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەو مێژووە دەوڵەمەندە و ئەو ئەزموونانەی لە رابردوودا بەدەست هاتوون، دەبنە رێنیشاندەر و مەشخەڵی رێگای هاوكارییەكانی داهاتووی نێوان ئێران و عیراق.

بەپێی میدیا ئێرانییەكان، بڕیارە قالیباف لەم سەردانەدا لەگەڵ ژمارەیەك لە لێپرسراوانی عیراقی و كەسایەتییە سیاسییەكان كۆببێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیەی هاوبەشی نێوان بەغداد و تاران.

لە پێشەنگی ئەو بابەتانەی كە چاوەڕوان دەكرێت بخرێنەڕوو، دۆسیەی نەوتە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە تێپەڕبوونی نەوتی عیراق بە گەروی هورمزدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP