دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

سی ئێن ئێن: ترەمپ ستراتیژی واشنتۆنی بەرامبەر ئێران بەرەو گوشاری درێژخایەن گۆڕیوە

هەرێم نیوز

تۆڕی زانیاریی سی ئێن ئێن ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ ستراتیژی وڵاتەکەی بەرامبەر بە ئێران گۆڕیوە و ڕێکاری گوشاری درێژخایەنی گرتووەتە بەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی 8ـی 2026، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی سی ئێن ئێن، ترەمپ فەرمانی بە نوێنەرە باڵاکانی واشنتۆن کردووە کە وتووێژەکان لەگەڵ ئێران ڕابگرن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانکاریی جەوهەری لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا لێک دەدرێتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆشکی سپی لە هەوڵی خستنەژێر گوشاری کورتمەودا دوورکەوتووەتەوە و هەنگاو بەرەو سەپاندنی گوشاری بەردەوامی ئابووری و سەربازی دەنێت، تا ئەو کاتەی تاران ئامادەیی نیشان دەدات بۆ قبووڵکردنی مەرجەکانی ئەمریکا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP