هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت کە هیچ دانوستانێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەناچێت، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە گەرووی هورمز بە تەواوی کراوەیە و سەرجەم مینە ئاوییەکان تەقێندراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی 8ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Truth Social) بڵاوی کردەوە، لە ئێستادا هیچ جۆرە گفتوگۆ یان دانوستانێکی بەڕێوەچوو یان وەختی بۆ دیاریکراو لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بونی نییە.
ترەمپ جەختی لەوەش کردووەتەوە، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران بە تەواوی کارایە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە گەرووی هورمز کراوەیە و بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم مینە ئاوییەکانی ناو گەرووەکە لابراون یان بە تەواوی تەقێندراونەتەوە.