هەرێم نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو گەمارۆی دەریایی هەڵنەگیرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەتەواوی نەوەستێنرێن، گەرووی هورمز ناکرێتەوە.
مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، کردنەوەی گەرووی هورمز بەستراوەتەوە بە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەی و ڕاگرتنی تەواوەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی، قالیباف ئاماژەی بەوە کرد کە لە سکاڵا و گلەییە ئابوورییەکانی هاووڵاتییان تێدەگات و ڕێز لە ڕەخنەکانیان دەگرێت، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم قۆناغەی ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە یەکڕیزیی نیشتمانی هەیە.
هێرشکردنە سەر ئەمریکا و پەیمانشکێنی واشنتن
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێرشی توندی کردە سەر ئەمریکا و گوتی: "ئەو دوژمنەی بەناچاری ڕەزامەندی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە دەربڕی، ئێستا بۆ قەرەبووکردنەوە و شاردنەوەی شکستە سیاسییەکانی، لە بەڵێن و پابەندبوونەکانی پاشگەز بووەتەوە."