هەرێم نیوز
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی سەربازی و ئەمنیی باڵا گەیشتووەتە بە غدادی پایتەخت.
ئاژانسی "شەفەق نیوز" لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە راگەیاندووە، قائانی دوێنێ دووشەممە گەیشتووەتە بەغدادو لە سەردانەکەیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی عێراقی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان، لەنێویاندا هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر ئەنجامداوە.
بە وتەی سەرچاوەكە، سەردانە رانەگەیەندراوەکەی قائانی، دیداری زیاتر لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەخۆدەگرێت.
گفتوگۆكانيشى تایبەت دەبن بە دوو دۆسیەی سەرەکی، كە ئەوانیش:
•یەکەمیان: پرسی چەکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق.
•دووەمیان: تاوتوێکردنی ئەگەری رێگەدان بە عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.