دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم کاروانی ئاوارەکانی کەمپی واشۆکانی گەڕایەوە بۆ سەرێکانی

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سوریا، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی دەستیپێکرد و لە یەکەم قۆناغدا نزیکەی ٦٠٠ خێزان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی دەستیپێکرد و لە یەکەم قۆناغدا کاروانێکی پێکهاتوو لە نزیکەی٦٠٠ خێزان لە حەسەکەوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا زیاتر لە ١٣ هەزار خێزانی تری ئاوارە لە کەمپەکانی (واشوکانی، نەورۆز و سەرێکانی) چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغەکانی گەڕانەوەن بۆ ناوچەکانیان.

تێپەڕبوونی ئەم کاروانە لە نێوەندێکی پر لە دڵەڕاوکێدا بەڕێوەدەچێت، بەهۆی ئامادەیی و بوونی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەکەدا؛ لەو چوارچێوەیەشدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەرکی پاراستنی ئاوارەکانیان گرتووەتە ئەستۆ.

هاوکات وەکو هاوکاری و بەمەبەستی کار ئاسانی بۆ سەرلەنوێ نیشتەجێبوونەوەیان، بڕی دوو هەزار دۆلار دەبەخشرێتە هەر خێزانێک کە دەگەڕێتەوە.

دانیشتووانی سەرێ کانی لە دوای ئەو هێرشەی کە سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە ٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ ئەنجامیاندا، بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی شارەکە و گوندەوارەکانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP