دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری لەجێگەدانانی هەزار فەرمانبەری گرێبەستی ڕاگرت

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری ڕاگرتنی پرۆسەی (لەجێگەی دانان)ـی بۆ یەک هەزار (1000) فەرمانبەر و مامۆستای وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات لەمەودوا هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کارکردن بە بڕگەی دووی نووسراوێکی پێشوویان ڕاگیراوە. بڕیارە نوێیەکە تایبەتە بە ڕاگرتنی پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە شێوەی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون.

پێشتر بڕیار بوو نزیکەی 1000 گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە خاوەنەکانیان دەستبەکار نەبوون، لە ڕێگەی پرۆسەیەکی شەفاف و پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە بە سیستەمی خاڵبەندی شوێنیان پڕ بکرێتەوە. 

سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی دابوو، بەڵام بەپێی نووسراوە نوێیەکە، بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە و پرۆسەکە بەتەواوی ڕاگیراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP