دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی: هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت چڕ کردووەتەوە

هەرێم نیوز

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان بەردەوامن، و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەرهەمدار بێت، نەک تەنها لە پێناو کۆبوونەوەدا بێت.

ئەمڕۆ شەممە، 8ـی 8ـی 2026، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەر لە دوای هەڵبژاردنەوە هەوڵەکانیان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان چڕ کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتدا هەن، چارەسەر بکرێن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی هەوڵەکانیان جێبەجێکردنی ئەو متمانەیەیە کە هاووڵاتییان بە پارتی و لایەنەکانی دیکەیان داوە لە پێناو کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت.

سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، مەحموود محەمەد ڕوونیکردەوە کە گرنگە ئەو کۆبوونەوانەی دەکرێن دەرەنجامێکیان هەبێت و ئاراستەیان بەو جۆرە بێت کە پەیامێک بە خەڵکی کوردستان بگەیەنن و بە کرداریش جێبەجێی بکەن.

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، لە ئێستادا چاوەڕێی ڕێکخستنێکن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەئەنجام بەڕێوە بچێت، و بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵەکانیان لەگەڵ هەندێک لە لایەن و کەسایەتییەکان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP