هەرێم نیوز
ئەمجەد پەناهی، فەرماندەی سەربازی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رایگەیاند:هێرشی درۆنیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی، هەرچەند لە شوێنی نیشتەجێبوونی یەکێک لە هاوڕێیانی رێبەرایەتی بووە و زیانی ماددی لێکەوتووە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هاوڕێکەمان سەلامەتەو هیچ زیانێکی گیانی پێ نەگەیشتووە. هەموو هاوڕێکانمانیش لە سەلامەتیدان.
ئەمجمەد پەناهی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسيویەتی، کۆماری ئیسلامی لەم ماوەدا زیاتر لە سەد جار بە درۆن و شێوەی جۆراوجۆر لێمانی داوە، بەڵام نەیتوانیوە ئیرادە و ورەمان بشکێنێت.
راشیگەیاندووە، ئێمە بە ئیرادە و هێزی خۆمان، هەمیشە خۆمان پاراستووە و خۆمان بۆ ڕۆژێک ئامادە دەکەین کە گەلەکەمان بە سەرکەوتنەوە بگات بە ئازادی و ژیانێکی شایستە.
ئەمڕۆش وەک هەمیشە، بە دڵێکی ئارام و ورەیەکی بەرز دەڵێین: ئیرادەمان لە هەموو کاتێک بەهێزترە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی درۆنیی كردە سەر بارەگاكانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بانەگەورە لە نزیک زرگوێز.