دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵبگرێت

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵبگرێت، بە مەرجی ئەوەی تاران گەرووی هورمز بە تەواوەتی بکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی 8ـی 2026، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاوی کردەوە،، پێدەچێت ترەمپ ماوەی ئاگربەستەکە درێژ بکاتەوە، بەڵام ئەم هەنگاوەی بەستووەتەوە بە دوو مەرجی سەرەکییەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە،، مەرجە سەرەکییەکانی واشنتۆن بریتیین لە سنووردارکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی جووڵەی کەشتیوانی و هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP