دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆساتۆم: لە دوو هەفتەی داهاتوودا کارمەندی زیاتر دەنێرینە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ڕووسی بۆ وزەی ئەتۆم دەستپێکردنەوەی پرۆسەی گەڕاندنەوەی کارمەند و پسپۆڕەکانی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی 8ـی 2026، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ڕووسی بڵاویکردەوە،، وەک یەکەم قۆناغ پێنج ئەندازیار و تەکنیککار گەیشتوونەتە شوێنی کارەکانیان لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر.

ئاماژەی بەوەش کردووە،، ئەگەر گرژییەکان هەڵنەکشن، لە دوو هەفتەی داهاتوودا کارمەندی زیاتر ڕەوانەی ئێران دەکەن و تا وەرزی پاییز ژمارەی کارمەندەکانیان لە بوشەهر دەگاتە ١٠٠ کەس.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری ڕۆساتۆم جەختی کردەوە،، گەڕانەوەی تەواوەتی بۆ دۆخی پێش جەنگ، بەندە بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لە نێوان واشنتۆن و تاراندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP