هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەرخۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن و ئەو وڵاتە لە دۆخێکی ئابووریی زۆر خراپدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی 8ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە،، گوشارە ئابوورییەکان لەسەر ئێران کاریگەرییان زیاتر دەبێت لەبری بڕیاردان لەسەر هێرشێکی نوێی سەربازی.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، هیچ نیگەرانییەکی نییە بەرامبەر دواخستنی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ عومان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز. ڕوونیشی کردەوە کە ئێران ڕووبەڕووی هەڵئاوسانێکی گەورە بووەتەوە و هیچی پارەیەکی نەماوە.
لە لایەکی ترەوە، ترەمپ جەختی کردەوە کە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا قەیرانی ئابووریی ڕژێمی ئێرانی قووڵتر کردووەتەوە تا ئەو ئاستەی پارەیان بۆ پێدانی مووچەی سەربازەکانیان نییە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد،، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمێک زیاتر لە ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەکارهێنەرانی ئەمریکی ئازاری کەمتری شەڕەکە دەچێژن.