دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتانیاهوو: پێش چەککردنی حەماس لە کەرتی غەززە پاشەکشە ناکەین

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە کەرتی غەززە پاشەکشە ناکەن تاوەکوو بزووتنەوەی حەماس بە تەواوی چەک نەکرێت، هاوکات جەختیشی کردەوە کە تا ئەو لە پۆستەکەیدا بێت ڕێگە بە دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستینی نادات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی 8ـی 2026، بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە تەواوی دژی ئەو بەڵگەنامە 15 خاڵییەیە تایبەت بە غەززە کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاشتییەوە ڕاگەیەندراوە.

 جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل پێش چەککردنی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە پاشەکشە ناکەن.

نەتانیاهوو سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ واشنتۆن ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ئەمریکییەکاندا دەیکەن تەرکیزی لەسەر چەککردنی ڕاستەقینەی حەماسە، نەک چەککردنێکی ڕواڵەتی و کاتی.

لە کۆتاییی لێدوانەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی توندی خۆی سەبارەت بە پرسی فەڵەستین دووپات کردەوە و وتی: "تا ئەو کاتەی من سەرۆکوەزیران بم، ڕێگە نادەم هیچ دەوڵەتێکی فەڵەستینی نە لە غەززە و نە لە کەناری ڕۆژئاوا دروست ببێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP