دواین هەواڵ

جیهان‌

 54 خولەک پێش ئێستا

ترەمپ: ئەگەر ئێران ١٠٠٪ داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکات جەنگ دەستپێدەکەینەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکان مانای پاشەکشەکردن نییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاران، هاوکات میدیاکانی ئەمریکاش ئاشکرای دەکەن کە هۆکاری ڕاگرتنی پلانە سەربازییەکان بۆ مەترسیی کەمبوونەوەی کۆگاکانی بەرگریی ئاسمانی دەگەڕێتەوە.

مەرجەکانی ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ تاران
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (LCI)ی فەرەنسی ڕایگەیاند، ڕاگرتنی شەڕ و هێرشەکان بە هیچ شێوەیەک مانای پاشەکشەکردنی واشنتۆن نییە.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا و گوتی: "ئەگەر لە دانوستانەکاندا سەدا سەدی (١٠٠٪) ئەوەی دەمانەوێت لە ئێران بەدەستی نەهێنین، ئۆپەراسیۆن و شەڕێکی زۆر بەرفراوانتر لە دژی ئەو وڵاتە دەستپێدەکەینەوە."

هۆشداریی ڕاوێژکاران و کەمبوونەوەی مووشەکی پاتریۆت
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ترەمپ بۆ ماوەیەکی کاتی پلانەکانی بۆ بەرفراوانکردنی شەڕەکە ڕاگرتووە، دوای ئەوەی ڕاوێژکارە باڵاکانی پێیان ڕاگەیاندووە کە هەڵمەتێکی سەربازیی گەورەتر دەکرێت بێتە هۆی کەمبوونەوەیەکی مەترسیدار لە کۆگاکانی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەکاربردنی لەڕادەبەدەری مووشەکەکانی ڕێگریی سیستەمی "پاتریۆت" دەبێتە هۆی لاوازبوونی پاراستنی هێزەکان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP