دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیرانی دەرەوەی بەحرێن و عەرەبستانی سعودیە لەبارەی هێرشەکانی ئێران و ئاسایشی دەریاوانی کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

وەزیرانی دەرەوەی بەحرێن و عەرەبستانی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دواپێشهاتەکانی ناوچەکە، ئاسایشی دەریاوانی لە تەنگەی هورموز و دەریای سور، و ڕێگەچارەکانی یەکخستنی هەڵوێستەکانی هەردوو وڵاتیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، بەیەکەوە تاوتوێی دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان و ناوەندە بەپیتاکانیان کرد. 

هەردوو لایەن لێکەوتەکانی ئەم هێرشانەیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی بەحرێن و سەلامەتیی هاووڵاتیان تاوتوێ کرد، کە بە پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان، بڕیاری ژمارە ٢٨١٧ی ئەنجومەنی ئاسایش و بنەماکانی دراوسێیەتیی باش دەژمێردرێت.

وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد لەسەر لێکەوتەکانی بەردەوامیی داخستنی تەنگەی هورموز لەسەر ئاسایشی کەشتیوانی، زنجیرەی دابینکردنی وزە، خۆراک و بازرگانیی نێودەوڵەتی، هاوکات دەستەبەرکردنی دەریاوانیی نێودەوڵەتی لە باب المندب و دەریای سور.

ئاماژەی بەوەش کراوە،، هەمائاهەنگیی هەڵوێستی هاوبەشی هەردوو وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرس و ئاڵنگارییە هەرێمایەتییەکان و پێداچوونەوە بە ڕێگەچارەکانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکە بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP