هەرێم نیوز
گرووپە چەکدارەکانی عێراق (موقاوەمەی ئیسلامی) دیاریکردنی خەڵاتێکی داراییان بە بەهای ١٠ ملیۆن دۆلار لەسەر سەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، و جەختیان لەوە کردەوە کە پارەکە لەلایەن هاوسۆزانیانەوە دابین کراوە.
ئەمڕۆ هەینی، 17ـی 7ـی 2026، گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، خەڵاتێکی مادییان بە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار لەسەر سەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داناوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەم پارەیە بە تەواوی لەلایەن دڵسۆزان و لایەنگرانی بەرەی نەیاری ئەمریکاوە لە ناوچەکەدا کۆکراوەتەوە.
وتەبێژی گرووپە چەکدارەکان ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە وەک وەڵامێکە بۆ کار چالاکییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.