دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: بۆ پێنجەمین شەو لەسەریەک هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردەوە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سینتکۆم) ڕایگەیاند، بۆ پێنجەمین شەوی لەسەریەک هێزەکانیان دەستیان بە ئەنجامدانی شەپۆلێکی نوێی هێرشی سەربازی کردووە بۆ سەر ئێران، بە مەبەستی لاوازکردنی زیاتری تواناکانی تاران.

ئەمڕۆ هەینی، 17ـی 7ـی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، کاتژمێر ٩:٠٠ـی ئەمشەو هێزەکانی ئەمریکا بۆ پێنجەمین شەو لەسەریەک دەستیان بە ئەنجامدانی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان کردووەتەوە بۆ سەر خاکی ئێران.

 ئۆپەراسیۆنەکە بە مەبەستی زیاتر لاوازکردن و تێکشکاندنی ئەو توانا سەربازییانەی ئێرانە کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی تاران بە تەواوی لە چالاکییە هەڕەشەئامێزەکانی پاشەکشە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP