دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بڕیاری نوێ لەبارەی کارکردن و نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دەردەچێت

هەرێم نیوز

پارێزگاری هەولێر و ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان چەند بڕیارێکی نوێیان لەبارەی کارکردنی ٢٤ کاتژمێریی مۆلیدەکان و دیاریکردنی نرخی هەر ئەمپێرێک بە ١٠ هەزار دینار دەرکرد، ئەمەش دوای کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 7ـی 2026، پارێزگاری هەولێر و ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا بڵاویانکردەوە، دوای وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، بڕیاردراوە مۆلیدە ئەهلییەکان لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا بە شێوازی ٢٤ کاتژمێری کار بکەن. ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ هەر مانگێک لەم دوو مانگەی داهاتوودا، لەبەرامبەر ١٦٥ کاتژمێر کارکردندا، بڕی ١٠ هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە کاتی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی و کارنەکردنی مۆلیدەکاندا، پەیوەندی بە لیژنەکانەوە بکەن و سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP