دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

حكوومەتی دوبەی دەنگۆی بیستنی دەنگی تەقینەوە لە ناوەڕاستی شارەکەدا ڕەت دەکاتەوە

هەرێم نیوز

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی دوبەی سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە ناوەڕاستی شارەکەدا دەکەن، و جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی ئەمنیی شارەکە بەتەواوی ئارامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 7ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی دوبەی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی لەبارەی ڕوودانی تەقینەوە لە ناوەڕاستی شارەکەدا بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە لە سنووری دوبەیدا تۆمار نەکراوە و ژیانی ئاسایی لە شارەکەدا بەردەوامە.

وتەبێژی حکومەتی دوبەی ڕایگەیاند، پڕوپاگەندەکان دوای ئەوە بڵاوبوونەوە کە ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) هەواڵێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدیعای کرد کە دەنگی تەقینەوە لە ناوەڕاستی دوبەیدا بیستراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP